مەرجەعیەتى سیستانى: دەسەڵاتداران داڵدەى بارزگانانى مادەهۆشبەرەکان دەدەن

عیراق

05/07/2019‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرى عەلى سیستانى گەورە مەرجەعى شیعەکان لە عێراقدا رایگەیاند، دەسەڵاتداران داڵدەى بارزگانانى مادە هۆشبەرەکان دەدەن و داواى کرد حکومەت رووبەرووى ئەو دیاریدەیە ببێتەوە.

 

عەبدولمەهدى کەربەلایی نوێنەرى مەرجەعیەتى ئاینى لە عێراق لە وتارى نوێژی هەینی ئەمڕۆدا رایگەیاند، ئەمڕۆ گەورەترین هەڕەشەى کۆمەڵایەتى لەسەر وڵاتەکەمان مادە هۆشبەرەکانن کە بەشێوەیەکى خێراو مەترسیدار بڵاوبووەتەوە.

 

کەربەلایی ئاماژەى بەوەشکرد، لەناو دامو دەزگانى دەوڵەتدا بەرپرسان  بارزگانەکانى مادە هۆشبەرەکان داڵدەدەن و دەیان پارێزن ئەوەش وایکردوە، ئەم دیاریدەیە زیاتر بێت و بازرگانەکان لە یاساو سزاکان رزگاریان بێت.

 

نوێنەرى سیستانى داواى لە حکومەتى عێراق کرد، یاساو رێنمایی توندو خێر دابنێت بۆ رووبەرووبوونەوەى بڵاوبوونەوەى ئەو کێشە کۆمەڵایەتییە مەترسیدارەو بارزگانەکانى مادە هۆشبەرەکان سزاى توند بدرێن.

س.هـ