حکومەتى عێراق ئەمریکا دڵنیا دەکاتەوە لە پاراستنى هێزە بیانییەکان لە عێراقدا

عیراق

05/07/2019‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ھۆشداریی دەدات لە گرژییەکانی ناوچەکەو رایدەگەیەنێت ئەمریکایان لەدۆخى مەترسیدارى ناوچەکە ئاگادار کردوەتەوە.

فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لەدیدارێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حکومەتى عێراق ئەمریکاى دڵنیاکردۆتەوە لەوەی توانای پاراستنی ئەو ھێزە دەرەکیانەی ھەیە کە لەناو خاکی عێراقدان.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر بارودۆخەکە بتەقێتەوە رەنگە وەک پێویست توانای کۆنترۆڵکردنی کاروباری ناوخۆی نەبێت.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق جەختیکردوەتەوە، بەردەوامبوونی ئەو قەیرانەی لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو سەری ھەڵداوە ھەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیریی نێودەوڵەتی دەکات.

هەروەها فەیاز باسى لەوەشکردوە، ئەگەر روبوڕوبونەوەی سەربازیش لەنێوانیاندا روبەدات بۆ سەرجەم ناوچەکە کارەساتبار دەبێت.
س.هـ

بەپەلە