شارپرێس:
پەرلەمانى عێراق رۆژی دووشەممەی داھاتوو کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکات.
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەی پەرلەمان رۆژی دووشەممەی داھاتوو گفتوگۆ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانان و پێشنیاری ھەمواری یاسایی بودجە دەکرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت.
پەرلەمانى عێراق بڕیاریداوە لەمەودوا ھەفتانە رۆژانی دووشەممەو پێنج شەممە کۆببێتەوەو رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەش کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت.
س.هـ