باشترین خواردنەوە بۆ نەهێشتنی تامی توون لەدەمدا چییە؟

تەندروستی

06/07/2019‌ 2992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر تۆ لەو كەسانەی لەكاتی خواردندا بە تامی تیژ بێزار دەبیت و بەهیچ جۆرێك حەزی پێناكەی ، ئەوە هەندێك خواردنەوە هەیە بەخێرایی لەو تامە تیژە ڕزگارت دەكات.

هەندێك كەس، كە هەست دەكەن خواردنەكە زۆر تیژە بەخێرایی پەنا دەبەنە بەر ئاو خواردنەوە ، بەڵام بەقسەی شارەزایان ئاو خواردنەوە باشترین چارەسەر نییە ، بەڵكو دەكرێت بۆ نەهێشتنی ئەو تامە بێزاركەرە شیر بخورێتەوە.

بەگوێرەی پێگەی  " futurity" جوار توێژەر لەزانكۆیەكی ویلایەتی پەنسلڤانیا توێژینەوەیەكیان لەسەر باشترین رێگا كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تامی تیژ و توند ، جۆن هۆبز یەكێك لەئەكادیمییەكان و پسپۆڕی بواری خۆراكییە دەڵێت: بەشێكی زۆری خەڵك چێژ لە خواردنی توند وەردەگرن ، بەڵام ئەوە بۆ هەموو كەس وانییە .

لێكۆڵینەوەكە ٥ خواردنەوەی لەخۆگرتووە لەگەڵ ٧٢ بەشداربوو، كە ٤٢ ئافرەت و ٣٠ پیاو ، بەشداربووان داوایان لێكرا شلەیەك بخۆنەوە، كە ماددەی كابسیلسینی تێدا بوو ئەوەی لە بیبەری توندا هەیە .

لە قۆناغی داهاتوودا بەشداربووان خواردنەوەی تری وەك ئاو و كۆلا ئاوی هەڵچوو و شیری بێ چەوریان خواردەوە .

دوای قۆناغی خواردنەوەكە بەشداربووان وەڵامی پرسیاری ڕاددەی هەستكردن بەتیژیان كرد ، دەركەوت هەموو خواردنەوەكان كاریگەری ئەرێنیان هەبووە ، بەڵام شیر لە هەموویان كاریگەرتر بووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە