شارپرێس:
یانەی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبیل "ADAC" باس لەوە دەكات ئەگەر بێتوو هاوینان بەشێویەكی درووست فێنككەرەوەی ناو ئۆتۆمبیل بەكارنەهێنرێت ، ئەوە برێكی زۆر بەنزین خەرج دەكات .
شارەزا ئەڵمانییەكان دەڵێن: لە پلەیەكی گەرمی بەرز ساردكەرەوەی ئۆتۆمبیل لەسەرەتای قۆناغی ساردكردنەكەدا بۆ هەر ١٠٠ كم نزیكەی ٢.٥ بۆ ٤ لیتر بەنزین خەرج دەكات ، دوای ساردبوونی ئۆتۆمبیلەكە تێكڕای خەجكردنی بەنزین بۆ هەر ١٠٠ كم لەناو شار نزیكەی ١ و ٢ لیتر و و نزیكەی ٠،٢ و ٠،٧ لیتر لەدەرەوەی شار خەرج دەكات .
بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ خەركردنی سووتەمەنەی دابنرێت شارەزایان دەڵێن: واباشترە پێش ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە لێبخوڕدرێت بۆ چەند خولەكێك دەرگاكانی ئۆتۆمبیلەكە بكرێتەوە ، لەكاتی دەرچوونیشدا بۆ ماوەیەكی كەم تەنیا هەوای پانكەكان بكرێتەوە دواتر دوگمەی ساردكردنەكە پێبكرێت .
ئەو شارەزایانە دەشڵێن: باشترە بۆ ڕێگای كورت ئەگەر لە ٥ كیلۆمەتر كەمتر بوو ، واباشترە فێنككەرەوەی ئۆتۆمبیل پێنەكرێت ، بەڵكو تەنیا جامی ئۆتۆمبێلەكە بكرێتەوە .
لەلایەكی ترەوە ، شارەزا ئەڵمانەكان دەڵێن: دانانی فێنككەرەوە لە پلەی گەرمی نزمدا تەنیا نابێتە هۆی خەرجكردنی سووتەمەنییەكی زۆر ، بەڵكو مەترسیش لەسەر تەندرووستی مرۆڤ درووست دەكات ، بەشێوەیەك گرفت لەسووڕی خوێن درووست دەكات و تووشی بە هەڵامەت و گرژبوونی ماسوولكە و سەئێشەت دەكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی