شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی پەنسلڤانیا ئەوەی ئاشكراكردووە ئەو كەسانەی كۆلیسترۆڵی پرۆتینی چەوری كەمچڕیی (LDL) یان لە ٧٠ مل/دیسیلیتر كەمترە ، ئەوە مەترسی تووشبوون بە سەكتەی مێشكیان هەیە .
بەشێوەیەكی تایبەت دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵ كارێكی بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە مێشك وەستان كە لەكاتی گیرانی بۆڕییەكانی خوێن و فیچقەنەكردنی خوێن بۆ مێشك روودەدات .
بەڵام دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵ بەشێوەیەكی زۆر بەڕێژەی ١٦٩% پەیوەندی هەیە بە مەترسی تووشبوون بە سەكتەی مێشكەوە ، ئەوەش بەهۆی لاوازی بۆڕییەكانی خوێن و تەقینیان روودەدات.
كۆلیسترۆل كە لەناو بۆڕییەكانی خوێندا كۆدەبێتەوە وا لە دڵ دەكات بۆ ناردنی خوێن تێیاندا زیاتر خۆی ماندوو بكات ، تەنیا بە كۆبوونەوەی كۆلیسترۆڵیش لەناو دەمارەكاندا دەبێتە هۆی مەیاندنی خوێن ، بەوەش خوێن وەك پێویست فیچقە ناكات دواتریش ئۆكسجینی پێویستیش ناگاتە مێشك و جەڵتە روودەدات .
لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: ئەو كەسانەی ئاستی LDL یان لە ٥٠ مل/دیسیلیتر كەمترە ، بەڕێژەی ١٦٩% ئەگەری تووشبوون بە سەكتەی میشكیان زیاترە بەراورد بەوانەی رێژەی كۆلیسترۆڵیان ٧٠و ٩٩ مل دیسیلیترە .
هەروەها شارەزایان دەڵێن: گرنگە ئاستی كۆلیسترۆڵ بەڕێژەی ١٠٠ مل/دیسیلیتر بمێنیتەوە ، هەروەك رێژەی ١٠٠ -١٢٩ مل/دیسیلیتر بۆ ئەو كەسانەی هیچ گرفتێكی تەندرووستیان نییە جێگای نیگەرانی نییە .
دەكرێت ڕێژەی كۆلیسترۆڵی LDL لەرێگای كەم بەكارهێنانی گۆشتی سوور و بەهەمەكانی سپیایی پڕ چەوری و كێك و پسكیتەوە كەم بكرێتەوە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی