شاری بابل وەك یەكێك لەشوێنەوارە كەلتورییەكانی جیهان دەناسێنرێت

عیراق

06/07/2019‌ 1329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی یونسكۆ شاری بابلی عێراق وەك یەكێك لە شوێنەوارە كلتوورییەكانی جیهان دەناسێنێت.

لیژنەی كلتوری جیهانی سەر بە ڕێكخراوی یونسكۆ، ڕۆژی هەینی لەشاری باكۆی ئازەربایجان، دەنگی دا بە ناساندنی شاری بابلی میسۆپۆتامیا وەك یەكێك لە شوێنەوارە كلتورییەكانی جیهان، ئەوەش پاش سێ دەیە لە هەوڵ و فشارەكانی عێراق.

شاری بابل، كە دەكەوێتە سەر ڕووباری فوڕات بە دووری ١٠٠ كیلۆمەتر لە شاری بەغداوە، بۆ ماوەی زیاد لە ٤٠٠٠ ساڵ ناوەندی ئیمپراتۆریەتی بابل بووە.

وا مەزەندە دەكرێت، كە بابل لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٧٧٠-١٦٧٠ پ.ز  و نێوان ٦١٢ – ٣٢٠ پ.ز، گەورەترین شاری جیهان بوو بێت و پیدەجێت یەكەم شاریش بوبێت كە ژمارەی دانیشتوانی گەیشتبێتە ٢٠٠ هەزار كەس.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز