تۆمەتی تێكشانی بەنداوێك لەهیندستان دەدرێتە پاڵ قڕژاڵەكان

هەمەڕەنگ

06/07/2019‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپەسێكی ئاو لە هیندستان بە توندی ڕەخنەباران كرا دوای ئەوەی هۆكاری ڕووخانی بەنداوێكی گێرایەوە بۆ قڕژاڵ، كە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چەندان گوند وێران بوون و چەندە كەسێكیش گیانیان لەدەستدا.

لە ناوەڕاستی هەرێمی ماهاشترا لە هیندستان بەنداوی تیویر دوای بارانێكی بەلێزمە ڕووخا، بەو هۆیەوە لافاو ڕژایە چەندان گوندەوە و بەلای كەمەوە ١٨ كەسیش گیانیان لە دەستدا.

دواتر لێكۆڵێنەوەی فەرمی لە رووداوەكە دەستی پێكرد، بەڵام وەزیری پاراستنی سەرچاوە ئاوییەكانی ویلایەتەكە، تاناجی سوانت، دوای ئەوەی هۆكاری ڕووخانی بەنداوەكەی گێڕایەوە بۆ كۆبوونەی ژمارەیەكی زۆر قڕژاڵ، بووە جێی باسی میدیاكانی ویلایەتەكە.

بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەكان، ئەو بەرپرسە بۆ خۆلادان لە پرسیارێك سەبارەت بەوەی ، كە ئایا بەنداوەكە هیچ كێشەیەكی هەبووە پیشتر، ئەو لێدوانەی داوە.

ڕكابەرە سیاسییەكانی ئەو بەرپرسە ڕەخنەی تووندیان ئاڕاستەی ئەو بەپرسە كرد و بەوە تۆمەتباریان كرد، كە پاساوەكەی بێ بنەمایە و خۆ لادانە لە گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی ویلایەتەكە لە لایەن بەرپرسانەوە.

وتەبێژی پارتی كۆنگرەی نەتەوەییش وتی ''دەتەوێ بەرگری لە قرشێكی گەورە و گەندەڵ بكەی و قرژاڵی بێتاوان تۆمەتبار بكەی؟ ئەوە مایەی قبوڵ نییە. پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت و ئەو بەرپرسە سزا بدرێت.''

وەرگێڕان: هێمن عەزیز