كیم كارداشیان ٢،٨ ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیایەك دەباتەوە

هەمەڕەنگ

06/07/2019‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كارداشیان نزیكەی ٢،٨ ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیای بواری  فاشنی خێرا ''میسگایدد'' بردەوە، دوای ئەوەی سكاڵایەكی لەسەر كۆمپانیاكە تۆمار كرد بە تۆمەتی ئەوەی، كە كەسایەتی و نیشانە بازرگانییەكانی ئەویان بەكارهێناوە بۆ فرۆشتنی كۆپی جلوبەرگەكانی لە ڕێی تاگكردنی بەردەوامی ئەو لەسەر ئینستگرام.

پاش تۆماركردنی سكاڵاكە، كۆمپانیاكە وەڵامی نەداوەتەوە، كە سەرئەنجام بە زیانی كۆمپانیاكە كۆتایی هات، كە لە بڕیارێكدا دادگایەكی كالیفۆرنیا كۆمپانایكەی بەبڕی نزیكەی ٢.٨ ملیۆن دۆلار سزا دا و فەرمانیشیكرد كۆمپانیاكە بەكارهێنانی نیشانە بازرگانییەكانی كیم كارداشیان بوەستێنێ بۆ مەبەستی بە بازاڕكردنی بەرهەمەكانی.

سكاڵاكەی كارداشیان ئەوە دەخاتە ڕوو، كە كۆمپانیای ''میسگایدد'' سوودی لە براند و كەسایەتی ئەو وەرگرتووە، داواكە چەند وێنەیەكی كارداشیانی لەخۆ گرتووە، كە لە لایەن كۆمپانیاكەوە بەكار هێنراون. 

نموونەیەك لەو بەكارهێنانە ئەوەیە كە بەكاربەران لە ڕێی كلیك كردن لەسەر وێنەیەكی كارداشیانەوە چوونەتە ناو لاپەڕەی كۆمپانیاكەوە كە ڕیكلامی بۆ جلوبەرگێكی هاوشێوە كردووە. 

ڕوون نییە، كە بۆچی كۆمپانیاكە وەڵامی داواكەی كیم كارداشیانی نەداوەتەوە، بەڵام لەو كاتەوە وێنەیەكی كیمی لە ئینستگرامی كۆمپانیاكە سریوەتەوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز

بەپەلە