گرتەیەكی مانگە دەستكردەكان گەردەلولێكی گەورەو خۆرگیران نیشان دەددات

sharpress.net

416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/07/2019‌

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی زۆر كورتی مانگی دەستكرد، دوو دیاردەی ناوازەی زەوی نیشاندەدات، كە لە هەمان كاتدا ڕوو دەدەن، ئەوانیش گەردەلولێكی زەریایی گەورە و خۆرگیرانن.

كامێراكانی مانگە دەستكردەكان وێنەی خۆرگیرانە تەواوەكەی ڕۆژی دووی تەمموزیان گرت كە بەسەر هەر یەك لە ئەرجەنتین و شیلیدا تێپەڕی و لە هەمان كاتیشدا گەردەلولێكی گەورەیان وینە گرتووە كە بەسەر زەریای هێمندا تێپەڕ دەبێت.

گەردەلولەكە لە جۆری كاتیگۆری-٤ بووە، كە بە خێرایی ٢١٠ كیلۆمەتر لە كاژێرێكدا دەڕوات، بەڵام پێناچێت بگاتە وشكانی.

خۆرگیرانە تەواوەكەش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نیوزلەنداوە دەستی پێ كرد بۆ سەر كەنارەكانی شیلی و دواتریش بەسەر ئەرجەنتیندا تێپەڕی.

زانای بواری ڕوانگەی ئاسمانی، داكۆتا سمیس، وێنەی دوو دیاردە هاوكاتەكەی لە تویتەر بڵاو كردەوە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی كەشوهەوای نیشتمانی گرتەیەكی كورتی بڵاو كردەوە كە لە ڕێی مانگە دەستكردەكانی كەشوهەواوە گیراوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved