كۆمپانیای (بۆینگ) قەرەبووی زیانلێكەوتووانی فڕۆكەكانی دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

06/07/2019‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای بواری دروەستكردنی فڕۆكە (بۆینگ) ڕایگەیاند، بڕی ١٠٠ ملیۆ دۆلار دەدات بەو كۆمەڵە و خێزانانەی بەهۆی دوو تێكشكانی فڕۆكەی 737 MAX زیانیان بەركەوتووە.

كۆمپانیاكە راشیگەیاند، كە ئەو بڕە پارەیە لە ماوەی چەند ساڵێكدا دەدرێت و كۆمپانیاكە لەگەڵ حكومەتە ناوخۆیی و ڕێكخراوە ناوخۆییەكان كار دەكات بۆ دەستەبەركردنی بژێوی ژیانی ئەو خێزانانەی كە بەر زیان كەوتوون.

سەرچاوەكان لەو بارەوە باس لەوە دەكەن، كە ئەو پارەیە ئابووری هەرێمە زیان پێكەوتووەكان گەشە پێ دەدا. 

وەرگێڕان: هێمن عەزیز

بەپەلە