سەرۆكی بەرشەلۆنە گرێبەستی كریزمان لەنیمار بە باشتر دەزانێت

وەرزش

06/07/2019‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسێب ماریا بارتنیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر گرێبەستی داهاتووی یانەكەی كرد، كە لەم هاوینە ئەنجامی دەدات.

جۆسێب ماریا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەوان بە باشی دەزانن گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بكەن.

سەرۆكی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەبەری هونەری یانەكەیان لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی كریزمان گفتوگۆیان كردووە، ئەوەش لەكۆبوونەوەیەكی نهێنی.

لەبارەی نیمار ماریا بارتیمیۆ رایگەیاند، ئەوان دەزانن نیمار دەیەوێت لەیانەی پاریس سان جێرمان بڕوات، بەڵام تائێستا لەگەڵ هیچ كەسێك گفتوگۆیان نەكردووە، بەوەی ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی یان نا.

هـ ـ ح