سەبارەت بە پۆستی پارێزگای كەركوك حیزبە كوردییەكان پێشنیازێكی نوێ پێشكەش دەكەن

عیراق

06/07/2019‌ 2966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی سیاسی كوردی ئاشكرایكرد، حیزبە كوردییەكان لەسەر دۆخی پارێزگای كەركوك پێشنیازێكی نوێ ڕێككەوتوون‌و هەوڵیش دەدەن پشتیوانی ئەمەریكییەكان و هێزە نێودەوڵەتییەكانیش بۆ ئەو پێشنیازە بەدەستبهێنن .

بەگوێرەی قسەی ئەو سەرچاوەیە، حیزبە كوردییەكان لەسەر پیشنیازێك ڕێككەوتوون بۆ پێكهێنانی هێزێك لەخەڵكی كەركوك، كە لە كورد و عەرەب و توركمان پێكهاتبێت و دۆسییەی ئەمنی شارەكەی بەدەستەوە بێت‌و هێزە فیدراڵییەكان، كە لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان و دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو شارە لەلایەن حكومەتی عێراق لەساڵی ٢٠١٧وە، كە لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەراست و باشووری عێراقەوە هاتوون بكشێنەوە .

ئەو سەرچاوەیە، كە بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانە راشیگەیاندووە، بەپێی پێشنیازەكە هێزەكە لە هەموو چین و توێژەكانی كەركوك دروست دەكرێت و دۆسییەی ئەمنی شارەكە رادەستی ئەو هێزە دەكرێت و هێزە فیدرالییەكان بۆ دەرەوەی كەركوك دەكشێنەوە و هێزەكانی پێشمەرگەش لەدووری كەركوك دەبن.

بەقسەی سەرچاوەكە ئەو پێشنیازە، كە لەلایەن چەندین حیزبی كوردییەوە پاڵپشتی دەكرێت و هەوڵێش دەدرێت لەكاتێكدا، كە پێشكەشی بەغدا دەكرێت لەلایەن ئەمەریكییەكانەوە و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان رەزامەندی لەسەر بدرێت هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانیدایە و ئەگەری هەیە دەستكاری بكرێت ، لەبەر ئەوەی باسی ناوچەكانی دەرەوەی كەركوكی نەكردووە وەك حەویجە و دوبز و ناوچەكانی تری كەركووك.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاندووە، نزیكبوونەوەیەكی نوێ لەنێوان هێزە كوردییەكان دروستبووە و بڕیاریانداوە ناكۆكییەكانی ناو هەرێم بۆ كەركوك نەگوازنەوە و بەتەواوەتی لەكێشە ناوخۆییەكانی تری داببڕن وەكو لە دۆسیەی یەكلاییكردنەوەی پارێزگاری كەركووك.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی