داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت قەرەبووى ناوچە زیانلێکەوتووەکانى هەرێم بکاتەوە

عیراق

06/07/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ھاوشێوەی کوەیت قەرەبووی ناوچە زیان لێکەوتووەکانى عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بکاتەوە.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنى یەکێتى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەم دواییە حکومەتی نوێی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە بە بڕی ٤٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبووی کوەیت بکاتەوە لەبەرامبەر ئەو زیانەی کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەھۆی داگیرکردنییەوە بەر ئەو وڵاتە کەتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەر لەھەر وڵاتێک ئەرکی حکومەتی عێراقە قەرەبووی زیان لێکەتووانی ناوخۆیی بکاتەوە، لەوانە زیان لێکەوتوانی ناوچە جیاکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن رژێمی لەناوچوی بەعسەوە دوچاری زیانی زۆری گیانی و مادی بوونەتەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە رونیشیکردەوە،بەرەسمی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە لەم رووەوە ھەنگاوی پێویست بگرێتەبەرو چاودێرى هۆکارى جێبەجێ نەکردنى مادەى ١٣٢ دەستور بکات.

س.هـ