قارچک بەباشترین چارەسەرە دادەنرێت بۆ ئەوانەى خەمۆکیان هەیە

sharpress.net

100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/07/2019‌

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خواردنی قارچك سودێكی زۆری بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانە هەیە كە توشی خەمۆكی دەبن.

 توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی ئێمپریال كۆلێژی لەندەن، لەسەر 12 كەسی توشی بە خەمۆكی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە ماددەكانی پێكهاتەی قارچك سودێكی زۆری بۆ تەندروستی ئەو كەسانە هەبووە كە سەرجەمیان ماوەی توشبوونیان بە حاڵەتەكە لە سێ هەفتە زیاتر بووە. 

بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو كاریگەرییەی قارچك دەگەرێتەوە بۆ بونی ماددەی سیلۆسۆبین كە  كاریگەری لەسەر باری دەرونی مرۆڤ و خانە دەمارییەكانی مێشك دروست دەكات و بەرەو تەندروستییەكی باشیان دەبات.

توێژەرەكان دەیانەوێت لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن، دواتریش چارەسەرێك لە ماددەی سیلۆسۆبینی پێكهاتەی قارچك دروست بكەن كە دژی خەمۆكی بێت.

 بەپێی ئامارەكە زیاتر لە 350 ملیۆن هاوڵاتی كێشەی خەمۆكیان هەیە و لای پزیشك چارەسەر وەردەگرن، بەڵام %20 ئەو كەسانە هیچ سودێكیان لە چارەسەرەكان نەبینیوە و باری تەندروستیان بەرە و باشبوون نەچووە.


س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved