دانانی كیسەباخەڵەكەت لەناو بەفرگر واتای چی دەگەیەنێت ؟

sharpress.net

871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/07/2019‌

شارپرێس:
گۆڤاری " ئەبۆتكین ئۆمشاو" باس لەوە دەكات لەگەڵ هەڵكشانی بەتەمەن جارجارە لەبیرچوونەوەی شتەكان شتێكی سرووشتییە ، بەڵام ئەگەر كارەكە زۆر دووبارە بۆوە ، ئەوە زەنگی مەترسی تووشبوونە بە خەڵەفان .

گۆڤارەكە، كە تایبەتمەندە بە بواری پزیشكی نیشانەكانی خەڵەفان خۆی لە خراپ ناسینەوەی خەڵك یان قورسی بیرهاتنەوەی ڕێگاكان یان دانانی شتەكان لەشوێنی نەشیاو و جێگای سەیر سەیر ، وەك ئەوەی كیسەباخەڵكەت بخەیتە ناو بەفرگرەوە دەبینێتەوە.

لەم حاڵەتەدا دەبێت بەخێرایی ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت  بۆ دڵنیابوون لەتووشبوونت بە خەڵەفان یاخود نا و دەبێت پشكنینی پێویستت بۆ بكرێت تا بەزووترین كات چارەسەری پێویستت بۆ دابنرێت.

دەستەواژی خەڵەفان ناوی نەخۆشییەكی دیاریكراو نییە ، بەڵكو كۆمەڵێك نیشانەی پەیوەندیدارە بە كۆمەڵێك نەخۆشییەوە كە كار دەكاتە سەر بیركردنەوەی كەسێك و توانا هۆشەكی و كۆمەڵایەتییەكانی.

دەرمان و چارەسەری زەهایمەر لە گرنگترین هۆكارەكانی تووشبوونە بە خەڵەفان ، ئەمەش مانای وایە زەهایمەر و خەڵەفان یەك شت نین ، خەڵەفان كۆمەڵە نیشانەیەك كە رەنگە بەهۆی زەهایمەرەوە ڕووبدات ، هەروەك چۆن بەهۆی ناتەواوی تریشەوە درووست دەبێت .

بۆ ئەوەی كەسێك وەك خەڵەفاو پۆلێن بكرێت دەبێت لانیكەم دوو گرفتی لە ئەركەكانی مێشكیدا بۆ درووست ببێت كە لەدەستچوونی یادەوەری یان لەبیرچوونەوە ، ئەگەر هەر یەكێكیان بوو ئەوە مانای وانییە ئەو كەسە تووسی خەڵەفان بووە ، وەك ئەوەی كەسی خەڵەفاو گرفتی لە بەكارهێنانی زماندا بۆ درووست دەبێت یان ناتوانێت كاروباری رۆژانەی خۆی رایی بكات وەك دانی پارەی كرێ و كڕینی شتەكان ، یان لەكاتی لیخوڕینی ئۆتۆمبێل نازانێت بۆ كوێ دەچێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved