زانایان: زەوی پێویستی بەناشتنی تریلیۆنێك درەختی نوێ هەیە

جیهان

07/07/2019‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەك باس لەوە دەكات، كە باشترین ڕێگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی بریتییە لە چاندنی تڕیلیۆنێك درەخت تەنانەت رەنگە زیاتریش.

بەگوێرەی قسەی زانا سویدییەكان دەكرێت بەقەد رووبەری ٣،٥ ملیۆن میل چوارگۆشە درەخت بچێنریت كە نزیكە لە ڕووبەری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو درەختە تازانە دەتوانن ئەوەندە پیسی كارۆبۆن  هەڵبمژن كە یەكسان بێت بەوەی مرۆڤ لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا دەریداوە.

تۆماس كرۆسەر، كە ئامادەكاری لێكۆڵینەوەكەیە دەڵێت ئەوە باشترین و هەرزانترین چارەسەری گۆرانی كەشوهەوایە ، بەڵام بەهیچ جۆرێك ئەوە جێگرەوەی كەمكردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەكان نییە بەهۆی سووتانی سووتەمەنی و گاز و خەڵووزەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی