ئایا پشیلە ئاژەڵێكی دڵسۆز و بەوەفایە بۆ خاوەنەكەی؟

هەمەڕەنگ

07/07/2019‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆركات دڵسۆزی پشیلە جیاوازە لە دڵسۆزی سەگ، كە ئەوە  دەكەوێتە سەر ڕوانگەی مرۆڤەكان لەسەریان.

بە گشتی كاتێك كەسێك وشەی "دڵسۆزی" بەكاردێنێت پەیوەستی دەكات بەوەی، كە مێشكیاندا وێنەی ئاژەڵێك وەك سەگ لە مێشكیاندا دروست دەكەن ‌و خۆی تەرخان كردووە بۆ خاوەنەكەی و بە دڵخۆشییەوە دوای خاوەنەكەی دەكەوێت و خۆی تەرخان كردووە بۆ خێزانەكە و بەباشترین هاوڕێ مرۆڤی دەزانن، ئەوان ئەم جۆرە بە دڵسۆزی دەزانن. 

لە ڕاستیدا هەڵە نین، بەڵام ئەمانە تەنیا ڕێگە نییە بۆ دەربرینی دڵسۆزی، بە هەمان شێوە پشیلەش دڵسۆزن بۆ خاوەنەكانیان بەڵام بە جۆرێكی دیكە دەریدەبڕن لە سەگ.

سەگەكان وەك گوورگەكان بە كۆمەڵ دەژین و مرۆڤەكان بە بەشێك لە خێزانەكەیان دەزان، لە هەموو مەترسییەك دەیانپارێزن، هەموو ئەندامانی ناو كۆمەڵەكە پارێزگاری لە یەكدی دەكەن، و بە ئاسانی لەگەڵ مرۆڤ دەبن بە هاوڕێ.

بە پێچەوانەی سەگەوە ، پشیلە تەنیا بە یەك مرۆڤەوە پەیوست دەبێت، بۆیە كاتێك پشیلەیەك دەهێنیتتە ماڵەكەتەوە شەرت نییە، كە بەتۆوە پەیوەست ببێت ، ئەكرێت بەكەسێكی دیكەوە بێت لە خیزانەكەدا ، بەڵام ئەگەر بە بەچكەیی بەخێوو بكرێت ئەوا پەیوەست دەبێت بە تۆوە و كەسەكانی دیكە فەرامۆش دەكات. 

دەكرێت پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ ئەندامەكانی دیكە، بەڵام هەستەكانی بۆیان دەرنابرێت، ئەم فەرامۆش كردنەش پەیوەستە بە تەمەنی ئاژەڵەكەوە ، بۆ نموونە ئەگەر پشیلەكە تەمەنی بچووك تر بێت دەتوانێت ڕایبهێنیت پەیوەست ببێت پێتەوە هاتا ئەو كاتەی گیانی دەردەچیت، و وەك دایكێك سەیری خاوەنەكەی دەكات. بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر بتەوێت پشیلەیەكی گەوەرە بەخێو بكەیت و ماڵی بكەیت. ئەوا كاتی زۆری دەوێت، و تۆ وەك منداڵەكەی یاخود تۆ وەك خۆشەویستەكەی یاخود وەك خوشكو براكانی سەیر دەكات.

لەبەر ئەوەی پشیلە پەیوەست دەبێت تەنیا بە یەك كەسەوە ، بۆیە كاتێك پشیلەیەك بەخێو دەكەیت، كە پێشتر خاوەنی هەبووە، ئەوا چەند ئەستەنگییەك بۆ درووست دەبێت لەوانە، پەرۆشی دووركەوتنەوە لە خاوەنە كۆنیەكەی، و كاتی دەوێت تاوەك متمانە بە تۆ بكات.

لە كۆتایدا دەتوانین بڵێین سەگ دڵسۆزن بۆ هەموو ئەندامەكانی خێزان. بەڵام پشیلە تەنها دڵسۆزن بۆ یەك كەس. چونكە تۆ هەموو جیهانی ئەویت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل