دەكرێت بزانین ئەو كەسەی خۆشی دەوێن درۆمان لەگەڵ دەكات؟

هەمەڕەنگ

07/07/2019‌ 3010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەتوانین هەموومان ئەو نیشانانە بخوێنینەوە ئەگەر كەسێكە درۆزنێكی زۆر گەورەش بێت، بەڵام ئاگاداربە زانینی ئەمە ڕاهێنانی زۆری دەوێت‌و هەمیشە پشتی پێنابەسترێت. 

هەرچۆنێك بێت، هەندێك شت هەن كە دەتوانرێت پەرە بە توانای نایسینەوەی كەسێك بدەیت كە درۆ دەكات، كە لێرەدا هەندێك هەنگاو هەن كە دەتوانن ڕاستی دەرخەن ئەگەر كەسەێك درۆ بكات.

نەخێر واتا بەڵێ ئەگەر درۆبكەیت
هەندێك كات، كە درۆیەكی سپی، دۆریەكی ئاسایی یاخود درۆیەكی گەورە  دەكەین زمانی جەستەمان دەری دەخات كە درۆ دەكەین، بۆ نموونە لە پڕ كەسەكە سەری دەجوڵێنیت بڵیت "بەڵێ" لە كاتێكدا كە دەڵێت "نەخێر" هەرچەندە ئەمە بە هەند وەرنگیرێت كاگێك هەر كەڵتوورەو جۆرێكی جیاوازی هەیە لە دەربڕینی بەڵێ و نەخێر. دەبێت بزانیت لەگەڵ كێدا قسە دەكەیت پێش ئەوەی تاوان باریان بكەیت بە درۆزن.

دۆركردن و شاردنەوە.
رێگەیەكی دیكە بۆ دەرخستنی درۆ ئەوەیە بڕوانینە ئەو شێوەی كە دەم و چاویان دادەپۆشن لەكاتی ئەنجامدادنی دا. وەك ئەوەی خۆ نەویستانە دەیانەوێت درۆكەیان دابپۆشن. 
هەندێ كات درۆزنەكان چاوەكانیان دادەپۆشن یاخود ڕوویان وەردەگێرن لە كاتی درۆكەیاندا، چونكە چاوەكان وەك پەنجەرە وان بۆ ڕۆحی كەسی درۆزن.

لە قوڕگیاندا درۆی تێدا گیر بووە
درۆزنەكان دەكرێت هەناسە بڕكێیان پێبكەوێت، هەندی كات كە كەسێك كە دەیەوێت درۆیەك ڕێك بخات قۆڕگی پاك دەكاتەوە ، ئەمەش ڕێگەیەكە كە بزانین كەسەكە درۆ دەكات.

خورانی جەستە
كەسی درۆزن بەشێوەیەكی بەردەوام دەستیان بۆ گوێ و لێوەكانیان دەبەن.
درۆكردن دەبێتە هۆی قەلەقی و ئەمەش وا دەكات خوێن بەشێوەیەكی خێرا بروات و ئەمەش لەش دەست بە خوران دەكات.

هەندێك كاتێك دەزانین كە كەسەكە دۆرزنە كە وردەكاری لە قسەكانیدا نابینرێت و بۆشایی تێدا دەبینرێت. یاخود كەسی درۆزن بۆ ئەوەی درۆكەی بڕواتە سەر سوێند دەخوات.

دووبارە كردنەوەی درۆ
ئەگەر بزانین كەسەكە درۆ دەكات یاخود نا ئەوا زۆرێك لە توێژەرەوان دەڵێن بۆ دەرخستنی ئەمە ،داوا لە كەسەكە دەكرێت بۆ دووبارە كردنەوەی ئەو قسەی كە گومانی درۆی لێ دەكرێت. ئەگەر كەسەكە ڕاست بێت ئەوا زۆر ئەستەمیان بۆ دروست نابێت. بەڵام كەسی درۆزن ئەستەمی زۆری توش دەبێت لە كاتی بیرهێنانەوەی قسەكانیدا. 

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل