شارپرێس:
توێژەرانی شێرپەنجە لە بەڕیتانیا ئاشكرایانكرد، كە شێرپەنجەی ڕێخۆلە، گورچیلە، هێلكەدان،جگەر، زیاتر بە قەڵەوی كاریگەر دەبن، وەك لەجگەرەكێشان.
توێژەران ئاشكراشیانكرد، ملیۆنان كەس لە ژێر مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەدان بەهۆی زۆری كێشیان، كە ژمارەیان زۆرترە لەو كەسانەی جگەرە دەكێشنو مەترسی شێرپەنجەیان لەسەرە.
ئەمە بۆ لۆمەكردنی خەڵك نییە، كە كێشیان زۆرە ئەمە تەنیا پێشنیارێكە، كە قەڵەوی و كێشی زۆر بەراورد دەكرێت بە مەترسییەكانی شێرپەنجە.
هاوكات ئامارەكان دەریدەخەن، زۆری كێشو قەڵەوی ساڵانە نزیكەی 80022 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن ، كە ئەوە بەراورد كراوە بە ڕێژەی جگەرەكێشان ززیاترە، كە رێژەكەی 30054 كەس.
وەرگێڕان: شەیدا كەمال