نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوە تۆماردەكات

کوردستان

07/07/2019‌ 1401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش لەچاو رۆژانی رابردوو نرخەكەی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 135 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 151 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 400 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح