كێ له‌پشت شه‌هیدكردنی دیار غه‌ریبه‌وه‌ بوو؟

کوردستان

07/07/2019‌ 8960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە لایه‌نێكی باشووری كوردستان به‌ زانیاریدان به‌ توركیا و پاشان شه‌هیدكردنی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كه‌جه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە به‌فه‌رمی شه‌هیدبوونی دیار غه‌ریب، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كه‌جه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ""ئەم هێرشە بەپیلانگێڕیی ئەنجامدراوەو لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی تورك لەباشور‌و دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) رێكخراوە".

كه‌جه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شده‌كات، "ئەم تاوانە هەروا بەئاسانی تێناپەڕێ‌‌و ئەوانەی لەباشور هاوكاری ئەم پیلانگێڕییە بون بەسزای خۆیان دەگەیەنرێن". 

پێشتر به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) هۆشدارییاندابوه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌وه‌ی كه‌ هاوكاریی سوپای توركیت دژ به‌ په‌كه‌كه‌ نه‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌نێو كوچه‌ و كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه‌، دواین جاریش سوپای توركیا له‌نێو سه‌نته‌ری شاری دهۆك بیندراوه‌.

ڕ . ج