به‌غدا بۆ واشنتۆن: ڕێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین خاكه‌كمان بكرێته‌ شوێنێك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ

عیراق

07/07/2019‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا جیمس جیفری دووپات كرده‌وه‌، عێراق رێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ی بكرێته‌ شوێنێك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ شه‌مه‌ری پێشوازی كردوه‌ له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا، جیمس جیفری و وه‌فدی یاوه‌ری.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ به‌رده‌وام بوونی پێشكه‌ش كردنی پاڵپشتی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كراوه‌ له‌ پرۆسه‌ به‌رده‌وامه‌كاندا له‌و ناوچانه‌ی چالاكی پاشماوه‌كانی داعشی تێدا ماوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتوه‌، نێرده‌كه‌ی ئه‌مریكا رۆلی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعشدا به‌رز نرخاندوه‌، ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌ ئه‌مركا رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و بریاره‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی ده‌گرێت.

وه‌رگێرانی: حلمی ره‌سول ره‌زا