ملیاردێرێكی ئەمریكی بەتۆمەتی بازرگانی بەژنانی لەشفرۆش دەستگیردەكرێت

جیهان

08/07/2019‌ 1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" ئاشكرایكرد، كە ملیاردێری ئەمریكی جیفری ئیبشتاین لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، كە ئەو ملیاردێرە پێشتر تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لەسەر بوو، ئێستاش بەتۆمەتی بازرگانی بە ژنانی لەشفرۆش دەستگیركراوەتەوە.

ئیبشتاین شەوی شەممەی رابردوو لە نیۆیۆرك دەستگیركراوە، ئەوەش لەسەر سكاڵایەكی داواكاری گشتی فیدراڵی ئەمریكاو دواتریش دەست بەلێكۆڵینەوە لێی كراوە.

هەروەها كەناڵی  CBS Miami ئاشكرایكرد، ئیبشتاین لەفڕۆكەخانەی نیوجیرسی دەستگیركراوە، دوای ئەوەی فڕۆكەكەی لەپاریسەوە گەڕاوەتەوە.


ئیبشتاین لەساڵی 2007 و 2008 تۆمەتباركرا بە دەستدرێژی سێكسی لەناو ماڵەكەی خۆی‌و دواتر بەهۆی پارەدانەوە ئازادكرا.

هـ ـ ح