ڤیدیۆ.. "هۆندا" ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی پێشكەوتوو نمایش دەكات

جیهان

08/07/2019‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "هۆندا"ی ژاپۆنی نمایشی بە ئۆتۆمبیلێكی نوێی كارەبایی پێشكەوتوو كرد، ئەوەش بۆ كێبركێكردنی ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیای "تسلا"ی ئەمریكی.

ئۆتۆمبیلەكە دیزانێكی جوانی هەیەو درێژییەكەی 3.9 م، لایتەكانی بەشێوەی كلاسیك دروست كراوەو سەقفی ئۆتۆمبیلەكەش بەشووشەی روون داپۆشراوە.

ئۆتۆمبیلەكە بزوێنەرێكی كارەبایی هەیە، كە هێزەكەی 150 ئەسپەو ماوەی 200 كلم بەیەك جار شەحنكردنەوە دەبرێت.

هەروەها ئۆتۆمبیلەكە بەسیستەمێكی خێرا شەحندەكرێتەوە، كە 80% باترییەكەی تەنیا بە چل دەقە شەحن دەبێتەوەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح