تاقیكردنەوەی ئاڵوودەبوون بەگرتنی وێنەی سێڵفی

تەندروستی

08/07/2019‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر دەتەوێت بزانیت بەراستی تووشی نەخۆشی دەروونی "سێلفی"گرتن بووی ، ئەو چەند پرسیارە وەڵامەكەت پێدەڵێتەوە .

بە بەڵێ یان نەخێر  وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە ، لەكۆتاییدا ئەنجامەكەی دەزانیت:

ئایا پێتوایە زیاد لەپێویست وێنەی سێڵفی دەگریت؟

ئایا هەست بە بەتاڵی دەكەی ئەگەر رۆژێك تێپەڕێت و وێنەیەكی سێڵفی نەگریت؟ 

ئایا لەكاتی وێنەگرتندا هەست بە خۆشحاڵی دەكەی؟

ئایا بۆ ئەوەی وێنەیەكی سێڵفی جوان بگری كاتێكی زۆری بۆ تەرخان دەكەی ؟

ئایا وێنەكەت لەپێناو لەبیرچوونەوە بڵاو دەكەیتەوە یان بۆ دووركەوتنەوە لەهەستان بۆ كاروباری تر ؟

ئایا پێشتر هەوڵتداوە واز لە گرتنی وێنەی سێڵفی بێنیت و شكستت هێناوە ؟

ئایا گرتنی وێنەكانت كاریگەری دەكاتە سەر پەیوەندیت بە دەوروبەرت یان كارەكەت یان خوێندنەكەت ؟

ئایا بێتاقەت دەبیت ئەگەر وێنەكەت زۆر لایكی بۆ نەیەت یان كۆمێنتی زۆر بۆ نەنووسرێت ؟

ئایا بڵاوكردنەوەی وێنەیەكت ئەو هەستەی بۆ  درووست نەكردووی كە تۆ كەسێكی گرنگی لای خەڵك ؟

ئەنجامی تاقیكردنەوە
ئەگەر وەڵامە بەڵێكانت لەنێوان ٢ بۆ ٤ بوون ، ئەوە تۆ سەلامەت و بێگرفتی .

بەڵام ئەگەر وەڵامە "بەڵێ" كان لە ٤ زیاتر بوون ، ئەوە كارەكە لەوە گەورەترە وەك خۆت وێنای دەكەیت و تۆ ئاڵوودەی "سێڵفی گرتن " و دەبێت دەستبەجێ راوەستیت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی