دۆناڵد ترامپ دان بە بوونی بوونەوەری ئاسمانی دەنێت

جیهان

08/07/2019‌ 4694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی دانینا بە راستی بوونی بوونەوەری ئاسمانی .

ترامپ لەكاتی چاوپێكەوتنەكەدا وتی: نامەوێت بچمەوە ناو ئەو بابەتەوە ، وەكو خۆم گومانم لەبوونیان هەیە ، بەڵام هەموو شتێك رێگەی تێدەچێت.

لای خۆیەوە رۆژنامەنووسی ئەمەریكی تاكەر كارلسۆن لەكاتی چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەو حاڵەتانە كرد، كە فرۆكەوانەكانی هێزی دەریایی ئەمەریكی لەكاتی فرینەكانیاندا تێبینی تەنی نامۆیان كردووە .

لە وەڵامی پرسیاری راستی بوونی بوونەوەری ئاسمانی و هەڵگرتنی لاشەی تەنێكی نامۆ، كە لە یەكێك لە بنكە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا ، ترامپ وتی: من لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەكم نییە .

بینینی گالیسكە، یان تەنی نامۆ  و دەفری ئاسمانی نادیار  لەلایەن فرۆكەوانەكانی هێزی ئاسمانی ئەمەریكی ، پاڵی بە بەرپرسانی پنتاگۆنەوە ناوە یاداشتنامەیەكی فەرمی ئامادە بكەن‌و تێیدا باسی بینینی تەنی ئاسمانی و دەفری فریو لەلایەن فرۆكەوانە ئەمەریكییەكانەوە كراوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی