ڤیدیۆ.. كوشتنی بڵنگێك لەگوندێكی هیندستان بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت تووڕە دەكات

هەمەڕەنگ

08/07/2019‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوشتنی پڵنگێك لە لایەن دانیشتوانی گوندێكی هیندستانەوە لە ویلایەتی كارناكاتا بووە هۆی تووڕەبوونی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تووڕەبوونەكەشیان زیاتر لەوە بوو، كە بە بەر چاوی بەرپرسانی دارستانەوە كوشتنەكە ڕوویداوە.

بە گوێرەی گێڕانەوەكان هەفتەی ڕابردوو چەند گوندنشێنێك بەدوای ڕاوكردنی پڵنگەكەوە بوون، بەڵام لە پڕ پڵنگەكە پەلاماریان دەدات و دوو كەسیان لێ دەكوژێت. 

دواتر ڕۆژی چوارشەممە، لە نزیك دارێك بینراوە و بەپەلە گوندشینان كۆبوونەوە بۆ كوشتنی و دواتریش كوشتویانە، "لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە"..

لەو ڤیدیۆ دڵهەژێنەدا، دەبینرێت گوندنشینان بە گۆچان و چەك هێرش دەكەنە سەر پڵنگەكە، پاشان پڵنگەكە بەرەو ئاپۆڕەی خەڵكەكە رادەكات، بەڵام گوندنشینە تووڕەكان بەسەر پڵنگەكدا زاڵ دەبن و بێبەزەییانە لێی دەدەن، پاشان وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، پڵنگەكە لە ماوەی چەند چركەیەكدا بە بێهۆشی دەكەوێت.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز