ڤیدیۆ.. لەكاتی بوومەلەرزەكەی كالیفۆرنیا پێشكەشكارێك لەژێر مێزە خۆی دەشارێتەوە

هەمەڕەنگ

08/07/2019‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشكەشكارێكی هەواڵی كەناڵی CBS ، كە لە كاتی بوومەلەرزەكەی لۆس ئەنجلۆسدا ڕاستەوخۆ هەواڵەكانی پیشكەش دەكرد، بۆ خۆپاراستن دەچێتە ژێر مێزەكەی لە كاتێكدا كامێراكان هەر لە كاردان. 

سارا دۆنچەی، پێشكەشكاری هەواڵی CBS لە كاتی بوومەلەرزەكەدا بە توندی دەستی هاوڕێ پێشكەشكارەكەی دەگرێت و دەڵێت ''لەرینەوەیەكی زۆر بەهێز هەست پێدەكەین ..... پێم وایە پێویستە بچینە ژێر مێزەكە،'' پیشكەشكارەكە چاوەڕێی كوژانەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی نەكرد، لە كورسییەكەی دابەزی و چووە ژێر مێزەكەی.

شەوی هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦.٩ باشووری كالیفۆرنیای هەژاند، ئەمەش دووەم بوومەلەرزەیە لە ماوەی چەند ڕۆژدا و بە‌هێزترین بوومەلەرزەشە لەو ناوچەیە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز