حیزبێكی توركمانی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بە "پیلانی نێودەوڵەتی" ناودەبات

عیراق

08/07/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حیزبی ئیسلامی توركمانی عێراقی، گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركوك بە "پیلانێكی نێودەوڵەتی" ناودەبات.

جاسم محەمەد جەعفەر ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی توركانی لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە "پیلانێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێتەوە كەركوك".

جاسم محەمەد جەعفەر راشیگەیاند "پیلانەكە لەلایەن دوو پارتە سەرەكییەكەی هەرێم جێبەجێدەكرێت، كە دەیانەوێت لەرێگەی گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایش كۆنتڕۆڵی ئەمنی كەركوك‌و دەوروبەری بكەن".

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەناوچەكانی كەركوك‌و دەوروبەری كشانەوە، ئەوەش بەهۆی هێرشی چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و هێزە عێراقییەكان بۆ ئەو ناوچانە.

ئەمیندارەكەی حیزبی توركمانی عێراق جەختیكردەوە، ئەوان وەك لایەنە توركمانییەكان، گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایش رەتدەكەنەوەو رووبەڕووی ئەو هەوڵە دەبنەوە.

هـ ـ ح