شارپرێس:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی جیاوازی بۆ دروستده‌بێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئاشتی هه‌ورامی، كه له‌كابینه‌ی هه‌شتدا وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بوو وتی:"هه‌ورامی ده‌كرێته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كرد‌و ناوی ئاشتی هه‌ورامی له‌نێو لیستی كاندیده‌كاندا نه‌بوو.
ڕ . ج