ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی Vivoی چینی

جیهان

09/07/2019‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Vivoی چینی مۆبایلێكی نوێی بەچەند تایبەتمەندییەكی بەرزەوە دروست كردووە، كە نرخەكەی تەنیا 380 دۆلارە.

مۆبایلەكە ناوی Z1 Pro و بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت‌و شاشەكەی 6.53 بەدووری "9:19.5"و دیقەی (2340/1080) پێكسڵ.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە Snapdragon 712 و سیستەمی Adrоno 616، هەروەها رامەكەی 4/6 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 64/128 گێگابایتە.

دەتوانی میمۆری دەرەكی لەجۆری micrоSD بۆ دانێیت‌و باترییەكەی 5000 میلی ئەمپێرەو سیستەمی كارپێكردنی Andrоid 9.0و كامێرای سەرەكی (16+8+2) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح