بەرنامەیەك دەبێتە مەترسی بۆ سەر ملیۆنان مۆبایلی سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

09/07/2019‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی CSIS هۆشداریدا لەبەرنامەیەك، كە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ملیۆنان مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور.

بەپێی ناوەندەكە بەرنامەكە ناوی Updates for Samsung ، كە دەیان ملیۆن كەس ئەو بەرنامەیان لەرێگەی گوگڵ دابەزاندووە.

بەپێی ئەو ناوەندە ئەو بەرنامە، چەند ریكلامێكی بازرگانی دێتە سەرو ئەو ریكلامانەش دەبنە هۆی دابەزینی ڤایرۆس بۆ مۆبایلەكان، كە ئەگەری سووتاندنی هەیە.

هـ ـ ح