ئەو خواردنانەی پێویستن بۆ رێگری لەقەبزی و چارەسەركردنی

تەندروستی

09/07/2019‌ 1186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر  یەكێكی لەو كەسانەی بەدەست كۆنیشانەی كۆڵۆنی دەمارییەوە دەناڵێنیت یان بەلایەنی كەم زوو زو تووشی قەبزی دەبیت ، ئەوە ئەو ئامۆژگاریانە سوودیان بۆت دەبێت .

پزیشكان دەڵێن: ئەو كەسانەی تووشی قەبزی درێژخایەنەوە دەناڵێنن ئەوە دەبێت لە دانەوێڵەی وشك و هاوشیوەكانی خۆیان بەدوور بگرن .

لەم لیستەدا ئەو خواردنانەت پێدەناسێنین كە یارمەتیت دەدات لە گرفتەكە رزگارت ببێت، هەروەك  بەهۆی ئەوەی كە پڕن لە ڕیشاڵ یارمەتی پرۆسەی هەرسكردن دەدەن و  ئەركی ریخۆڵەكان ئاسان دەكەن.

پزیشكان دەشڵێن: ئەو كەسانەی بەردەوام تووشی قەبزی دەبن پێویستە رۆژانە لانیكەم سێ لیتر ئاو بخۆنەوە ،تاوەكو بەشێكی لەناو ڕیخۆڵەكان بمێنیتەوە و لە قەبزی بەدوور بێت .

سەوزە
زۆربەی سەوزەكان لە ریخۆڵەكاندا گیر نابن ، تەنانەت ئەگەر نەخۆش تووشی كۆڵۆنی دەماریش بووبێت كە تووشی قەبزی دەكات . سەوزە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە بۆ پاراستن لە قەبزی زۆر بەسوودە .

تووی كێوی (دڕوو) 
كاریگەرترین دەرمانی دژە قەبزییە ، لەبەر ئەوەی دەوڵمەمەندە بەڕیشاڵ و گەلێك سوودی پزیشكی تریشی هەیە ، بۆیە بەردەوام پزیشكان ئاماۆژگاریمان دەكەن بەوەی تووی كێوی بخۆین .

گەنمەشامی
گەنمەشامی گەرمۆكە(كالۆری) كەم تێدایە و برێكی زۆر ڕیشاڵ بە جەستە دەبەخشێت و ئامرازێكی كاریگەرە بۆ نەهێشتنی قەبزی .

پرتەقاڵ
پرتەقاڵ دەوروبەری ڕیخۆلەكان شێدار دەكات و ریساڵی پێویستی بۆ دابین دەكات ، بەڵام شەربەتەكەی شەكری زۆر تێدایە و هەمان كاریگەری نابێت .

هەنجیری وشك
هەنجیری وشك دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ ، وادەكات تەنۆكەكانی ناو ریخۆلەكان بەسێوەیەكی چالاكانە تر دەست بكەن بە جوڵە ، دواتر دەردانی پاشەرۆكان .

تۆوی كەتان 
یەك كەوچك لە تۆوی كەتان وادەكات كۆلۆن زیاتر چالاك بێت ، بۆ دەربازبوون لە قەبزی ئەوە تۆوی كەتان گونجاوترین دەرمانە.

برنج
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو برنجدا هەیە رۆلێكی كاریگەریان هەیە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە قەبزی  بەڵام خواردنێكی مامناوەند ،چونكە زیادەڕەویكردن لە خواردنی برنج دەبێتە هۆی قەڵەوی.

قاوە
یەكێكە لەو خواردنەوانەی زۆربەی خەڵك حەز بە خواردنەوەی دەكەن ، خواردنەوەشی دەبێتە هۆی زیادكردنی پێچی ماسولكەكانی كۆلۆن ، بەوەش هانی دەردانی پاشەڕۆكان دەدات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی