ڤیدیۆ.. Chery چینی ئۆتۆمبیلێكی چوار پستنی ناوازە نمایش دەكات

هەمەڕەنگ

09/07/2019‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Chery دەستیكردووە بە نمایشكردنی ئۆتۆمبیلی Tiggo 4 ، كە چاوەرێ دەكرێت ببێتە پرفرۆشترین ئۆتۆمبیلی كرۆس لە بازاڕەكاندا .

Tiggo 4 بۆدییەكی كراوە و كەشخەی هەیە و دیزاینەكەی زۆر لە ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكانی  "kuga" ی كۆمپانیای "فۆرد" دەچێت ، كە لایتەكانی LED ن و لەسەقفەكەی كرانەوەیەكی پانۆرامی هەیە و تایەكانی ١٨ ئینجن .

لەناوەوەدا گەلێك تایبەتمەندی ناوازەی هەیە ، وەك ئەوەی كورسییەكانی چەرمن و جێگای ٥ سەرنشین دەبنەوە ، داشبۆردییەكەی شاشەیەكی ٩ بۆسی پێشكەوتووی لەسەرە كە بە دەستلێدان كار دەكات ، سوكانەكەی بەچەرم داپشراوە و دوگمەی كۆنترۆڵی دەنگ و خێرایی و زۆربەی تایبەتمەندییە سەرەكییەكانی ئۆتۆمبێلی لەسەرە .

ئەو ئۆتۆمبیلە سیستەمی دیاریكردنی خێرایی سەر رێگاكان و رێگری لە خزین لەسەر  سەهۆڵ و جێگای بەستراو  و رێگا پێچاوپێچەكانی لەسەرە ، هەروەك سیستەمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتووی لەسەرە كە حاڵەتی تەكنیكی زۆربەی بەشە سەرەكییەكانی تێدا روون دەكاتەوە .

ئۆتۆمبیلەكە بە بزوێنەری بەنزین كار دەكات و بۆ هەر ١٠٠ كیلۆمەتر ٦ بۆ ٨ لیتر بەنزین خەرج دەكات و گێرەكەشی ٦ خانەییە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی