ئەمریكا هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ بێتاوان دەرچوونی سیخورەكەی "سی ئای ئەی" لەعێراق

عیراق

09/07/2019‌ 1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رۆژنامەی "جەوان"ی ئێرانی ئاشكرایكردووە، ئەمەریكا هەوڵێكی چڕوپڕی دەستپێكردووە بۆ  سەلماندنی ئەستۆپاكی مەحمود فەللاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار بەتۆمەتی سیخووڕیكردنی بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمەریكی "سی ئی ئەی".

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا، كە لەژێر ناونیشانی ( هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ ئەستۆپاكی سیخوڕێكی سی ئای ئەی لەعێرق) بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمەریكا هەوڵێكی چروپڕی دەستپێكردووە بۆ دەربازكردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لەناو سوپای عێراقدا، كە تۆمەتبارە بەوەی سیخووڕی بۆ دەزگایەكی هەواڵگری ئەمەریكی كردووە.

رۆژنامە بڵاویشیكردەوە، ئەركی فەللاحی بریتی بووە لە گەیاندنی زانیاری بەئەمەریكییەكان لەسەر پێگەكانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق.

رۆژنامەكە لەسەر زاری محەمەد مەحیی وتەبێژی كەتیبەكانی یحزبوڵلای عێراقی گواستوویەتییەوە، كە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بۆ سەلاماندنی بێتاواونی فەللاحی هاتووەتە سەر خەت. 

روونیشیكردووەتەوە، كە واشنتۆن دەستیكردووە بەئاستەنگ درووستكردن بۆ ئەوەی وەزارەتی بەرگری عێراق لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە نەكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی