بڕیارەكەی ئەردۆغان دابەزینی نرخی لیرەی لێدەكەوێتەوە

جیهان

09/07/2019‌ 1651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی بەرێژەی دوو لەسەدا دابەزی، ئەوەش بەهۆی بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەتای ئەم هەفتە پارێزگاری بانكی ناوەەندی گۆڕی، ئەوەش بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی لەنێوانیان هەبوو.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی لیرە بەهۆی ئەو بڕیارەوە دابەزیوە، بەشێوەیەك پێشتر هەر 5.7620 لیرەیەك بەدۆلارێك بووە، بەڵام دوای بڕیارەكە دابەزیوە بۆ 5.8245.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، بڕیارەكە ترسی لای وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی‌و دەرەكی توركیا دروست كردووەو رەنگە بەو هۆیەوە نرخی لیرە زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح

بەپەلە