شارپرێس:
ژنێك به‌ڵێنی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی بۆ گه‌شتكردن به وڵاتانی جیهان ده‌هێنێته دی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌نگاوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌وه.
میشێل بیۆرك هاوسه‌ری پۆڵ بیۆرك كه له‌شاری میلبۆرنی سویسرا ده‌ژی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایكردووه، میشێل ده‌ڵێ به‌ر له‌وه‌ی پۆڵ كۆچی دوایبكات داوایكرد خه‌ونه‌كه‌ی بهێنمه دی كه گه‌شتكردنه به‌وڵاتانی جیهاندا.
مه‌رگ نه‌بوه هۆی له‌ده‌ستدانی خه‌ونی هاوسه‌ره‌كه‌ی میشێل بیۆرك، چونكه ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی چاپده‌كات، گه‌شتی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌نجامداوه و وه‌ك وه‌فاداریش بۆ هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی، ئه‌و وێنانه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات.
تا ئێستاش میشێل گه‌شتی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، سكۆتله‌ندا و ئیرله‌ندای له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه.
ڕ . ج