ئه‌مینداری یه‌كێتی توركمان: پلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فرۆشتنی كه‌ركوك له‌ئارادایه‌

sharpress.net

1279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/07/2019‌

شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ئیسلامی توركمان له‌عێراق ڕایگه‌یاند، "پلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فرۆشتنی كه‌ركوك له‌ئارادایه‌".

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ئیسلامی توركمان له‌عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ ڕایگه‌یاند، "پلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ فرۆشتنی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ده‌ركردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ئارادایه‌، هه‌ربۆیه‌ توركمان و سوننه‌كان ترسیان لێنیشتووه‌".

به‌وته‌ی جاسم محه‌مه‌د، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ئیسلامی توركمان ده‌شڵێ، كورد پێیوایه‌ ئێستا كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌، سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌وانه‌ و لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌ توركمانه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان سورنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێته‌ پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵام ده‌ڵێت:"سورین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركوك به‌ ڕێژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك".

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved