پەرلەمانتارێک: عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه‌ مووچه‌ به‌دورده‌بێت له‌ كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم

عیراق

09/07/2019‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختى کردوەتەوە، موچەی خەڵکی هەرێم به‌دورده‌بێت له‌ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم.

کاوە محەمەد، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "ئەمڕۆ د. عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران سەبارەت بە ناوەڕۆکى راگەیەندراوەکەى دوێنێى فراکسیۆنى گۆڕان (دیدی بزوتنەوەکە بۆ کێشەی نەوت و غاز لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ) پەیوەندى تەلەفۆنى پێوە کردوە و تاوتوێى ناوەڕۆکى ئەو دیدە و چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و پرسى نەوت و غازیان کردوە".

لەو پەیوەندیەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختى کردوەتەوە کە لەسەر هەنگاوەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدورگرتنى موچەی خەڵکی هەرێم لە کێشەکان.

کاوە محەمەد رونیکردوەتەوە، "پێویستە حکومەتی هەرێم هاوکارێکی جدی حکومەتی فیدراڵ بێت بەوەى موچەی فەرمانبەر و موچەخۆرانى هەرێم لەکاتی خۆیدا دابەشبکات یاسای بودجە جێبەجێ بکات، هەردولاش کار بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان و بە دامەزراوەیی و شەفافکردنی کەرتی نەوت بکەن".
ه.م