به‌غدا به‌شێك له‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد

کوردستان

09/07/2019‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیاران کە 15 ملیار دینارە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە پارەیەش بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا دابەشدەکرێت.

راشیگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا بانكه‌كان ئاگاداری سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچن پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران وه‌ربگرن.
 
لە یاسای بودجەی عێراقدا بڕی 192 ملیار دینار بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان جێگیرکراوە کە دەکاتە 12.67%ی عێراق، تاوەکو ئێستاش وەرگرتنی گەنم بەردەوامە. 
ه.م