شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانى تێکەڵکردنى حەشدى شەعبى بە سوپاى عێراق دەستیپێکردوەو ئاشکراشى دەکات بۆ پاراستنى سنورەکان رێکەوتنیان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق لە وتارى هەفتانەى خۆیدا رایگەیاند، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی هەنگاوەکانى تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، جەختیشکردەوە، له‌مه‌ودوا حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئەرکەکانى خۆیان رادەپەڕێنن.
سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى نا ئارامى سنورەکانى هەرێمەوە ئاشکراى کرد،رێککەوتنیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە کردوە بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوان عێراق- ئێران و عێراق- سوریا.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو،میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته به‌وه‌كاله‌ته‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دانراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی پیشه‌یی بۆ وردبینیكردن له ناوی پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پێكهێناوه.
عادل عەبدولمەهدى وتیشى" ژماره‌یه‌كی زۆری پۆستمان هه‌یه كه تا ئێستاش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه، له كاره‌كانیشمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك له پله تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامین لە ماوەى رابردووش‌دا توانیومانه زیاتر له نیوه‌ی پۆسته به وه‌كاله‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
لەبارەى دۆسییەکانى گەندەڵیشەوە سەرۆک وەزیران رونیکرەوە، ئه‌نجوومه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندین دۆسیه‌ی لایه و له داهاتوودا ده‌كرێنه‌وه، له‌وانه‌ش به‌قاچاغبردنی نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
پەیوەست بە دۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکانیش عادل عەبدول مەهدى وتى" چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان ئاسان نین، چونکە کۆنن، بەڵام رۆژانە پەیوەندی و هاماهەنگمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان".
س.هـ
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند، مەترسی لەسەر دەرچەکانی ھەناردەی نەوتی عێراق دروستبووە بەڵام پلانیان داڕشتووە بۆ ھەر ئەگەرێک و چارسەری کێشەکان.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، بۆشاییەکی ئەمنی بە درێژایی 40 کیلۆمەتر لە ناوچە جێناکۆکەکان هەیە، کە شانە نووستووەکانی داعش سوودی لێوەردەگرن و بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکە.
بەگوتەی جەبار یاوەر، لە سەرەتای مانگی شوبانی ئەمساڵەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە بۆ ئەوەی رێککەوتنێک بکەن و ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکانی کەرکووک، دیالە، خورماتوو و مەخموور بگەڕێتەوە.