پاریس سان جێرمان رێگر نییە لەگەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

10/07/2019‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رێگر نییە لەگەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

لیوناردۆی بەرێوەبەری هونەری یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئەوان رێگر نین لەگەڕانەوەی نیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو یانە كەتەلۆنییە وەك كڕیاری ئەو یاریزانە نابینین.

لیۆناردۆ راشیگەیاند، كە تائێستا هیچ گرێبەستێك لەبەرشەلۆنەوە بە پاریس سان جێرمان بۆ كڕینی نیمار نەگەیشتووە، بۆیە بەكڕیاری نابینین.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە نیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، كە لەساڵی 2017 ریزی ئەو یانەی بەرەو یانەی پاریس سان جێرمان بەجێهێشت.

هـ ـ ح