شارپرێس: مەزادخانەی "هیریتیج " لە داڵاسی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، دەیەوێت دوو دەمانچە بفرۆشێت، كە لە نەیزەكێكی ئاسمانی درووستكراون و تەمەنی نەیزەكەكانیش ٤،٥ ملیار ساڵە . چاوەڕێ دەكرێت لە زیادكردنەكەدا، كە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، نرخی ئەو دوو دەمانچەیە بگاتە نزیكەی ١،٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی . نەیزەكەكە لەساڵی ١٩٠٦ دۆزراوەتەوە و دواتر دەمانچەكان لەو بەردە ئاسمانییە درووستكراون ، دەمانچەكەش لەسەر بنەمای دەمانچەی بەناوبانگی "كۆڵت" دیزاین كراون ، كە ئەو جۆرە دەمانچەیەش لە ساڵی ١٩١٦ درووستكراوە و لەوكاتەدا چەكی سوپای ئەمەریكی بووە . وابڕیارە رۆژی ٢٠ی تەمموز مەزادخانەكە هەردوو دەمانچەكە، كە عەیاری ٠،٤٥ بۆ فرۆشتن نمایش بكات جا هەردووكیان بەیەكەوە یان هەر یەكەیان بەجیا بفرۆشێت. لای خۆیەوە كریگ كیسیك بەڕیوەبەری فەرمانگەی زانست و سرووشت لە مەزادخانەی هیریتیج دەڵێت بەشی هەرە زۆری بەشەكانی دەمانچەكە لە بەردی نەیزەك درووستكراوە ، دەشڵی مەزەندەكانی پێش زیادكردنەكە ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە كە نرخی هەردووكیان بگاتە ملیۆنێك بۆ ملیۆن و نیوێك دۆلار ، بەڵام بەتەنیا نرخی یەك دانەیان دەگاتە نیو ملیۆن دۆلار . وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی