لەبەریتانیا ئەو كەسەی پاشماوەی جگەرە فڕێبدات سزا دەدرێت

جیهان

10/07/2019‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرەی جۆنس لە شاری پلیماوپ ڕەتیكردەوە، كە بڕی ٨٠ پاوەندەی بەسەریدا سەپاوە بدات، كاتێك بینراوە پاشماوەی فڕێداوەتە سەر زەوی. 

بەپێی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی پیاوە ٣٠ ساڵانەكە نەیتوانی ئامادەی دوو دانیشتنی دادگا ببێت، كە یەكێك لە هێزەكانی ئاسایش جۆنسی بینیوە پاشماوەی جگەرەكەی لە ئۆتۆمبیلەكەی فڕێداوەتە دەرەوە.

ئاسایشی دادپەروەری شار جۆنسی بەتاوانبار لە قەڵەم دا و سزای ٣٠٠ پاونەدی بەسریدا سەپاند لەگەڵ تۆیچوونی ١٦٦٥ پاوەندا وەك غەرامە.

ئەوەشیان خستە ڕوو، كە سزای ٢٠٠٠ پاوەند نامەیەكی  توند دەبێت بۆ ئەوەی، كە پاشماوە فڕێنەدات.

لە مانگی تشرنی یەكەمی ڕابردوو ، دوو شۆفێر بە هەزارەها پاوەند سزادراون دوای فرێدانی پاشماوەی جگەرەكانیان.

جەیسۆن ئەلێكساندەر، ئەو كەسەی پاشماوەی سەرشەقامەكان پاك دەكاتەوە، وتی : نزیكەی ٤٠ هەزار پاشماوی جگەری كۆكردووەتەوەو وتیشی: بەنیازم ئەو ڕێژەیە بگەیەنمە یەك ملیۆن  بۆ ئەوی خەڵك هۆشیار بكەمەوە لەسەر ئەم دیاردەیە.

ئەو هەڵوێستەی ئەنجوومەنی ئەو ناوچەیی بەرز نرخاند و داوای كرد، كە  سندوقی زبڵدان لە ناوچەكە زیاتر بكەن و یاسا و پەروەردەی تایبەت دەربارەی ئەم پرسە فەراهەم بكرێت.

هەروەها وتیشی: جگەرەكێشان هەڵبژاردەكی كەسەكە خۆیەتی و ڕێگەپێدراوە بكێشرێت، بەڵام ڕێگەپێدراو نییە، كە پاشماوەكەی فڕێبدرێتە سەر زەوی . 

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل