ئایا ئامانج لە ناردنی كەسێك بۆ زیندان لەنەرویج چییە؟

جیهان

10/07/2019‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
٢٠ ی ڕابردوودا وڵاتی نەرویج  وازیان هێنان لە بەند كردن و سزادان ئەمەش بە شێوەیەكی باش ڕێژەی تاوانی نە‌هێشت.

پەیامنێری كەناڵی بی بی سی ئێما جەین كیربی ویستی لە نزیكەوە ئەو سیستەمە  ببینێت و چاوی بە بەندكاراوەكانی ئەوێ بكەوێت و زبانێت چۆن ڕاهێنان دەكەن و بەندكراوەكان چۆن وانەیان لێ وەردەگرن.

یەكێك لە ڕاهێنەرەكانی یۆۆگا ئاماژەی بەوەدا، لێرە هەموو جۆرە تاوانبارێكی تێدایە و ڕاهێنانی یۆگا یارمەتییان دەدات، كە هێمن بن و ئێمە چاودێریان دەكەین و ئێمە لێرە گرژی و ئاڵۆزیمان ناوێت و هێمنی و ئاشتیمان دەوێت .

لێرە بە دەرمانی هێمنكەرەوە بە هەرزان دەست ناكەوێت، لەم بەندیخانەدا تێچووەكەی ساڵانە دەكاتە ٩٨ هەزار پاوەند، كە تێچووی ئاسایی لە وڵاتی ئنگلینتەرا دەگاتە ٤٠ هەزار پاوەند.

یەكێك لە ئەفسەرەكان لەو بەندیخانەدا ئاماژەی بەوەدا، پاسەوان و بەندكراوەكانی ئێرە هەموو كات چەندین چالاكی بەیەكەوە دەكەن، وەك خواردن بەیەكەوە و یاری تۆپی بالە و چەند چالاكییەكی دیكە و ئەمەش یارمیەتییان دەدات لەگەڵ بەندكراوەكان پەیوەندییەكی باش درووست بكەن  و قسەیان لەگەڵ بكەین و ببینە هۆی هاندانیان.

هەروەها وتیشی ئێمە نازناوی پاسەوانمان لە خۆمان نەناوە ، ئێمە ئەفسەری بەندیخانەین و یارمەتی كەسەكە دەدەین تاوەك ببێت بەكەسێكی باشتر، ئێمە ڕاهێنەر و مامۆستای ئەوانین و بەهۆی ئەمەوە دوای دووساڵ ڕێژەی تاوان لە نەرویج تەنیا بۆ ٪٢٠ كەمی كردووە و دوایی ٪٢٥. بۆ دەتوانین بڵین ئەمە سیستەمە كار دەكات.

ئەندازەی دروستكردنی ئەو شوێنە بەو شیوەیە ئەندازە كراوە، كە سترێس و خەمۆكی بەندكراوەكان نەهێڵێت و بەندكراوەكان هەست بكەن چواردەوریان بەسروشت دراوە. 

تێچووەی ئەو شوێنە ١٣٨ ملیۆن پاوەندی بووەو چەندین دارو درەختی تێدا ڕوێنراوە ، كەشێكی سەقامگیر و ناوازەی بۆ بەندكراوەكان فەراهەم كردووە، كە زیاتر لە زانكۆ دەچێت نەوەك بەندیخانە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل