نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

10/07/2019‌ 326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.16 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان حەڤدە سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاڵۆزییە هەیە، كە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كێشەی نێوان ئەمریكاو ئێران دروست بووە.

هـ ـ ح