بەغدا دەستكاری موچەی خانەنشینان دەكات‌و كەمترین موچەش ٨٠٠ هەزار دەبێت

عیراق

10/07/2019‌ 5952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەحمەد ساعدی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی گشتی وردەكاری ئەو گفتوگۆیانەی ئاشكرا كرد، لەسەر یاسای خانەنشینی نوێ بەڕێوە دەچن‌و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كەمترین موچەی خانەنشینی بە ٨٠٠ هەزار دینار دیاری دەكرێت .

ساعدی لەلێدوانێكیدا باس لەوەش دەكات، هێشتا یاسای نوێی خانەنشینی لەنێوان لایەنی حكومەت و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت لەپێناو ئەوەی بەجۆرێك دەستكاری بكرێت، كە دادپەروەری بۆ ئەو چینەی كۆمەڵگا تێدا بێت ، روونیشیكردووەتەوە، بۆچوونی پەرلەمان ئەوەیە، ٨٠٠ هەزار یان ٧٥٠ هەزار دینار وەك كەمترین موچەی خانەنشینی دیاری بكرێت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ساعدی دەشڵێت: یاسای نوێی خانەنشینی پێشنیازی كردووە تەمەنمی خانەنشینی ناچاری پیاوان بە ٦٣ ساڵی دیاری بكرێت و خانەنشینی بەخوایشتیش لە ٤٥ ساڵیدا بێت ، هەروەك خانەنشینی ناچاری ئافرەتانیش بە ٥٥ ساڵی دەستنیشان كراوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی