لەپەرلەمانی عێراق‌و كوردستان جوڵە دژی سوپای توركیا دەستیپێكردووە

عیراق

10/07/2019‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەهەردوو پەرلەمانی كوردستان‌و عێراق جوڵە دژی سوپای توركیا دەستیپێكردووە، ئەوەش لەبەرانبەر ئەو بۆردومانانەی سوپاكە لەناوچەكانی هەرێم دەیكات.

جوڵەكە خۆی لەكۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران دەبینێتەوە، كە بەجیا ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، بۆ ئەوەی لەیاسا رێگری لەهێرش‌و بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم‌و عێراق بكرێت.

سوپای توركیا بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان رۆژانە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێم دەكات، هەروەها لەچەند ناوچەیەكیش لەشكركێشی كردووەو سنووری بەزاندووە.

دوای کۆکردنەوەی واژۆی 52 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی بەغدا و 15پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان،بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە، بەڵام تا ئیستا لەهەردوو پەرلەمان کۆبونەوەى تایبەت بۆ ئەو پرسە ئەنجام نەدراوە.