شارپرێس:
بەرھەم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق و مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان کرد پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامدا.
نوسینگهی سهرۆك كۆماری عێراق رایگهیاندووه، بهرههم ساڵح ئەمرۆ چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان.
راشیگهیاندووه، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بهرههم ساڵح پیرۆزبای گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک و تەواوی کابینەی نۆیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ھاوکات پشتیوانی خۆی بۆ کابینەی نۆیەم دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیدراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور.
ھەروەھا سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدا بۆ ھەمان مەبەست و پیرۆزبای گەرمی لێکرد.
لای خۆیانەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کابینەی نۆیەم.
ه.م